لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز، لاوێکی تەمەن ٢٧ سال بە ناوی “زانا ڕەحیمی” کوڕی حەسەن، خەڵکی گوندی “دزڵی” و دانیشتووی شاری مەریوان، بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو لاوە لە گەڕەکی میانەی شاری مەریوان و لە ڕێگای خۆهەواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه.

هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی زانا ڕەحیمی ڕوون نەبووەتەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular