قەزوێن؛ کوشتنی میرمندالێکی١٧ ساڵە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە؛ ڕۆژی دووشەممە”٢٦ی دیسەمبری٢٠٢٢” میرمنداڵێکی١٧ ساڵە بە ناوی “مێهرداد مەلەک” لە ناوچەی دەشتابی ئەردا ق لە قەزوێن بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان گیانی لەدەست دا.

شایانی باسە، ناوبراو بە ئۆتۆمبێلی هاوڕێکەیەوە دەگەڕایەوە ماڵەوە کە هێزەکانی هاتوچۆی نیزامی ئیران تەقەیان لێ دەکەن و دەکەونە شوێنیان.

لە هەمان کاتدا ئۆتۆمبێلی هێزەکانی هاتوچۆ گیردەخوات و بۆ ئەوەی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمبێلەکە نیوە تەواو نەبێت، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک تەقە لە ئۆتۆمبێلەکە دەکەن.

RELATED ARTICLES

Most Popular