بە پێی راپۆرتێک کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی ھانا گەیشتووە ،رۆژی دووشەمە ١٧ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ کاتژمێر ١٠ی بەیانی سەدان کەس لە ھێزە چەکدارەکان، بە چەکی «وینچستر»ھاوکات لەگەڵ بەرپرسی زیندان لە سەر بانی زیندان قەزلحەسار جێگیر بوون و ھەوڵی تەقەی ھەواییان دا و بوونە ھۆی ترس و دڵەراوکێ لە نێو زیندان و شارۆچکەکانی دەوروبەر و کەش و ھەوایەکی ئاڵۆزیان دروست کرد.
ھەروەھا ئەم سەرچاوە ھەواڵنێریە باسی لەوە کرد کە ھێزەکانی سپای پاسداران و لیباس شەخسیەکان ،ھەموو رێگاکانی پەیوەندیدار بە شارۆچکەکانی سوھرابیە،چوارباخ،مەھدی ئاباد،مەلک ئاباد ،سوڵتان ئاباد ،کیامێھر،شارۆچکەی بەھاران و باسکولیان بستووە و رێگەیان لە ھاتوچووی خەڵکی ئەو ناوچانە گرتوە.