قووچان: ئازادکرانی دوو شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە 

هانا: رۆژی شەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠١ – (٧ی مەی ٢٠٢٢)، دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “حەسەن یەزدانی” تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی سیاوەش و “جەلال خاکسار” تەمەن ٤٤ ساڵ و کوڕی بیلال خەڵکی “رەشانلوو” لە ناوچەی قووچان، هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە و دادگایی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کراون. 

شایانی باسە، هەر وەک پێشتر رێکخراوی مافی مرۆڤی "هانا" بۆ یەکەم جار دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندانەی بڵاوکردەوە، ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە رێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە پاش گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و رێکەوتی ٥ی گوڵان دوای کۆتایی لێپرسینەوە رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی قووچان کرابوون. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکرانی حەسەن یەزدانی و جەلال خاکسار بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular