قوروە: ئەندامێکی سپای پاسداڕان کۆتایی بە ژیان هێنا 

هانا: رۆژی هەینی ٣١ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢١ی مەی ٢٠٢١)، ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی قوروە کە ئەندامی سپای پاسداران بووە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. 

ناسنامەی ئەم ژنە "سەمیرا سوار" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی قوروە راگەیەندراوە. 
بەپێی ئەم راپورتەی بۆ هانا هاتووە، ئەم ژنە دایکی کوڕێکی ٩ ساڵان بووە و بە هۆی کێشەی بنەماڵەوە پەنای بەردووەتە بەر خۆکوژی و لە ئاکامدا گیان لەدەستداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular