بەپێی هەواڵێک کە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، ١٨ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٨ی مەی ٢٠٢١)، ژنێکی دووگیان بە ناسنامەی “ئەفسانە مرادی” بە هۆی کێشەی بنەماڵەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ناوبراو، هاوسەری بووە بە هۆی کێشەی بنەماڵەوە بە چەکی ڕاو کۆتایی بە ژیانی خۆی و کۆرپەکەی هێناوە.
شایانی باسە کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران و کوردستان. بەڵام جگە لەمانە سیستەم و یاسای پیاومەزنی و بێ مافی ژنان، هەڵاواردنی رەگەزی و بەمێرددانی زۆرەملی و نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان هۆکارەکانی تری خۆکوژی ژنانن.
