“فاتم دادوەند” لە کەمپی قەیسەرییەی تورکیە مانی لە خواردن گرتووە 

هانا: “لوقمان یوسفی” هاوسەری “فاتم دادوەند” بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هانا”ی راگەیاند، “فاتم دادوەند” بۆ ناڕەزایەتی بە دەستبەسەرکران و نادیاربوونی چارەنووسی، لە رۆژی شەممە ١٠ی گوڵان “٣٠ی ئاپریلی ٢٠٢٢)وە لە کەمپی قەیسەرییەی تورکیە مانی لە خواردن گرتووە. 

بە وتەی لوقمان یوسفی، "فاتم دادوەند" لە رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە (١٥ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، لەلایەن مەئموورانی ئەمنی تورکیەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە کەمپی قەیسەرییە (کە بە کەمپی دیپۆرت و رەوانەی کردنەوەی پەنابەران بۆ ئێران ناسراوە)، دەستبەسەرە."

لوقمان یوسفی لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند، "پۆلیسی ئەمنی تورکیە کەیسی فاتم دادوەندی گرێ داوە بە (پ ک ک)وە و لەم پێوەندییەشدا "شادی سەدر" و "رەها بەحرەینی" لە چالاکانی مافی مرۆڤ لە نامەیەکدا بۆ رێکخراوی پەنابەران و ناوەندە قەزاییەکانی تورکیە، ئەم تۆمەت و ئیدیعایەیان رەت کردووەتەوە و رایانگەیاندووە، فاتم دادوەند لە ناڕازییانی خۆپیشاندەری بەفرانباری ١٣٩٨ ـە کە بۆ ناڕەزایەتی بە گرانبوونی بێنزین خۆپیشاندانیان کرد و یەکیش لە شاهیدانی دادگایەکی خەڵکی بووە کە بەم بۆنەوە لە وڵاتی بریتانیا رێکخراوە و هەر لە سەر ئەمانەش دوای کۆتایی هاتنی سزای بەندکرانەکەی لە ئێران هەڵاتووە". 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular