بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ حوسێن ئال عەلی تەمەن 31 ساڵ و خەڵکی شیراز، هەفتەی ڕابردوو کاتێک بریکارەکانی حکومەت هێرشیان کردە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی لە بەندەر عەباس ، لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەکەوە فڕێدرایە خوارەوە و ڕۆژی سێشەممە ٢١ی مارسی ٢٠٢٣ دوای هەفتەیەک کۆچی دوایی کرد.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ئەو کەسەی باسکراوە لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشی ژینادا ئامادەیی کارا بووە لە ناڕەزایەتییەکان و لەبەر ئەوەی داواکراو بووە، دوو مانگی کۆتایی ساڵی ١٤٠١ بە نهێنی ژیاوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی مارسی ٢٠٢٣ مەراسمی ناشتنی تەرمی حوسێن ئال عەلی لە گۆڕستانی سەعدی شیراز بەڕێوەچوو.