شنۆ: گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی رووداوی شوێنی کار 

هانا: شەوی شەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، کرێکارێک بە ناوی عەلی یۆسفی تەمەن ٦٣ ساڵ و خەڵکی نەغەدە بە هۆی نائەمن بوونی شوێنی کار و کەوتنەخوارەوە لە نهۆمی دوویەمی بینایەک لە شنۆ گیانی لەدەستداوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، عەلی یۆسفی لە کاتی کار کردندا لە بینایەک لە گەڕەکی "سەلیماوا"ی شنۆ لە نهۆمی دوویەمەوە کەوتووەتەخوار. لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە ناوبراو بە مەبەستی چارەسەر پزیشکی و فریاگوزاری خێرا رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ورمێ کراوە بەڵام بە هۆی کاریی بوونی برینەکانی گیانی لەدەستداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular