شنۆ / گیانلەدەستدانی کرێکارێکی بیناسازی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە “٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣” کرێکارێک بە ناوی “بەهمەن نەبیزادگان” کوڕی موشیر و خەڵکی ئاوایی “سنگان”ی شنۆ ، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە ئەنجامی ڕووداوی کار لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ گیانی لە دەستداوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بە هۆی نەبوونی کەرستەی پارێزراو لە شوێنی کار لە بەرزایی کەوتبووە خوارەوە و بە سەختی بریندار ببوو .

شایانی باسە ، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نەچووەتە پاڵ هیچکام لە ٨ کۆنوانسیۆنی بنەڕەتیی ڕێکخراوی جیهانی کار کە ئەرکی چاوەدێری مافە بنەڕەتییەکانی کاری کرێکارانە  و کرێکاران لە ئێراندا کەمترین مافیان لە بواری سەلامەتی و ڕووداوەکانی پەیوەست بە کارەوە هەیە . لە ئێران ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی پێوەرەکانی سەلامەتی  لە شوێنی کاردا ، گیان لەدەست دەدەن .

RELATED ARTICLES

Most Popular