شنۆ: گیانلەدەستدانی سێ کەس بە تەقەی هێزەکانی حکومەت 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، شەوی شەممە ٢ی رەزبەری ١٤٠١، دوو کەس لە خۆپیشاندانی جەماوەری خەڵک لە شنۆ بۆ ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیان بە ناوی ئاڕمین خوسرەوەی ناسنامەی ئاشکرا بووە و کەسێکی تریش ناوی نادیارە. 

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان تەرمی ئەو شارۆمەندانەیان لەگەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار بردووە. 

هەرەوەها بەپێی راپۆرتێکی تر، شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی عەبدولسەلام قادر گەڵوانی خەڵكی شنۆ کە شەوی هەینی ١ی رەزبەری ١٤٠١ لە خۆپیشاندانی جەماوەری خەڵکی شنۆ بۆ ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا ئەمینی، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار ببوو، بە هۆی کاریی بوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی لەدەستداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular