هانا: رۆژی هەینی ١٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٤ی ژوئەنی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە شنۆ بە بێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەی لێ کراوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "حسێن ئاغالە" خەڵکی شنۆ راگەیەندراوە.
هەر وەک لە جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا هاتووە حکومەتی هەر وڵاتێک بەرپرسە لە پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی خەڵک و لە ئێرانیش حکومەتی ئیسلامی کە خۆی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤی واژۆ کردووە، بەرپرسە لە پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی شارۆمەندان. بەڵام رێک بەپێچەوانە بەڕێوەبەرانی یاسا و دەزگای داد و قەزایی لە ئێران لە پێشێلکارانی سەرەکی مافەکانی مرۆڤن.