شنۆ: پێنج شارۆمەند بە تۆمەتی هاوکاری حزبەکانی کوردستان سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە 

هانا: رۆژی شەمە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (٢٦ی مارسی ٢٠٢٢)، لقی یەکی دادگای “ئینقلاب” لە شنۆ، ١٣ ساڵ بەندکرانی بە تۆمەتی هاوکاری حزبێکی کوردستانی بە سەر پێنج شارۆمەندی خەڵکی ئەم شارەدا سەپاندووە. 

ناوی ئەم شارۆمەندانە و و رادەی سزاکەیان بریتییە لە: 

١ . فەرهاد مەعڕوفی سێ ساڵ بەندکران 
٢ . عوبەید ئەنوەری دوو ساڵ بەندکران 
٣ . رەحمان ئەسەدی چوار ساڵ بەندکران 
٤ . جەلال قادرزادە سێ ساڵ بەندکران 
٥ . رێبوار چارەکداری ساڵێک بەندکران 

ئەم شارۆمەندانە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ – (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ کرابوون. 
شایانی باسە ئەم شارۆمەندانە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا مافی پارێزەر و چاوپێکەوتنیان لێ زەوت کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular