هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٧ی ژولای ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران شارۆمەندێکی کوردیان بە ناوی سەلاحەدین ئەحمەدی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “سینگان” لە ناوچەی شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە هێرشیان کردبووە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە کوردە و دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردبوویان.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری زیاتر لە سەر چارەنووس و هۆکاری گرتن و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ سەلاحەدین ئەحمەدی لەبەردەستدا نییە.
