هانا: رۆژی چوارشەممە ٣٠ی خرمانانی ١٤٠١، دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن گەشتەکانی ئیرشادی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری لە شنۆ دوو کەس بە تەقەی راستەوخۆی هیزەکانی حکومەت بریندار بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوی ئەم دوو شارۆمەندە سائیم تارم خەڵکی گەڕەکی تاچیناوای شنۆ و هەروەها لوقمان سولەیمانی کوڕی حاجی جەعفەر و خەڵکی گەڕەکی تاچیناوی شنۆ، لە کاتی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە خۆپیشاندەران بریندار بوون.