هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (١٥ی ژولای ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە کوردە "میهران سولەیمانپوور" خەڵکی گوندی "ئاڵیان" لە ناوچەی شنۆ راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، ناوبراو رۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ وێڕای شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی "هاشم خوران" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ بڕیاری دادوەر و بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ورمێ گوازرابوونەوە و رێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕ میهران سولەیمانپوور بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد بووە.
