شنۆ؛ دەست بە سەرکردنی شارۆمەندێکی کورد

هانا؛ ڕۆژێ یەک شەمە ۱۲ی ژوئین ۲۰۲۲، شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگێشت و دەست بەسەر کراوە.

ناسناوی ئەم شاڕۆمەندە "خەلیل عەینی" خەڵکی ئاوایی سینگان ی شنۆ ڕاگەیەندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ناوبراو لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا بۆ چوارەمین جارە بەردەوام لە لایەن ئیتلاعاتی شنۆ وە بانگێشت کراوە و زەختیان کردوەتە سەر کە کوڕەکەی بە ناوی "سدیق عەینی" کە لە دەرەوەی ئێران ژیان دەگات بیگەڕێنێتۆ.
شایانی باسە ۲۱ی گەلاوێژ ۱۳۹٦، سدیق عەینی لە لایەن ئیتلاعاتی سپاە بانگێشت و دوای لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازرابوەوە.
هەروەها ڕۆژی ۱۹ی ڕێبەندان ۱۳۹٦ لە لایەن دادگای نیزامی  ورمێ سدیق عەینی بە تۆمەتی جاسوسی لە ڕێگەی هاوکاری یەکێ لە حیزبە کوردیەکان بڕیاری ۱۰ ساڵ بەندکردنی بە سەردا سەپا و ئەم بڕیارە لە لایەن دیوانی باڵای حکومەتەوە پەسند کرا و لە بەنیخانەی ورمێ وە بۆ بەندیخانەی ئەردەبیل تەبعید کرا.
لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتە سدیق عەینی دوای ناردن بۆ مەرەخەسی لە ئێران دەڕواتە دەرەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular