شنۆ: دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێکی کورد بە تۆمەتی هاوکاری حزبەکانی کوردستان 

هانا: رۆژی سێشەممە ١ی پوشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "حسێن چاوشینی" خەڵکی گوندی "نلیوان" لە ناوچەی شنۆ راگەیەندراوە. 
بەپێی راپۆرتێک کە گەیشتووە، ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حزبەکانی کوردستان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە بانگ کراوە و لێپریسنەوەیان لێ کردووە.

لێرەدا جێی خۆیەتی ئاماژەیەک بکەین بە بەندەکانی ٩ و ١٩ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە حکومەتی ئێرانیش واژۆی کردووە بەڵام رەچاوی ناکا. 

بەندی ٩- هیچ کەس نابێ سەرەڕۆیانە دەستبەسەر، زیندانی یا شاربەدەر بکرێ. 

بەندی ١٩- هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی ئازادانەی بیروڕای خۆی هەیە و ئەم مافەش پێویستی بەمەیە هیچ کەس لەبەر ئەوەی بیروبۆچوونێکی هەیە نەترسێ و لە وەدیهێنان و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و بیروبۆچووندا نیگەران نەبێ و ئازادانە و بێ ترس و بێ لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سنووردارەکان دەستی بە هەموو ئامرازێکی گونجاو بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆی و بڵاوکردنەوەی رابگا. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular