هانا: بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٣ی ژولای ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لانیکەم هەشت شارۆمەندیان لە شنۆ گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویاننەوە.
ناوی ئەم هەشت کەسە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە و بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١-خۆشناو عەینی ٣٢ ساڵ، کوڕی خدر، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ.
٢- فەرهەنگ کەڕامەت (ئالانی) ٢٧ ساڵ و کوڕی حەسەن.
٣- سیامەک کەڕامەت (ئالانی) کوڕی خالید.
٤- سیامەند کەڕامەت (ئالانی) بەرپرسی بنکەی تەندروستی "نەڵۆس".
٥- پیرۆت تابناک خەڵکی ئاوایی "سینگان" لە ناوچەی شنۆ.
٦- مەلا محەممەد تەهازادە
٧- عەبدوڵڕحمان سادقی، دێهیار
٨- فەرعان ئیبراهیمی ئەندامی شوڕای ئاوایی "بێمزەڕەتە".
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیارییەک لە سەر هۆکار و شوێنی گرتنی ئەم هەشت هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
