شنۆ: دەسبەسەرکرانی شارۆمەندێک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە 

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا رەوانەیان کردووە، رۆژی شەممە ٦ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیتلاعاتی شنۆ شارۆمەندێکیان لەو شارە دەسبەسەر کردووە. 

بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "یاسین رەئاوەر" تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شنۆ راگەیەندراوە. 
شایانی باسە، ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی قۆڵبەست و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گوازراوەتەوە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هۆکاری دەسبەسەرکرانی "یاسین رەئاوەر" بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular