هەواڵنێری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شنۆ، بە ناردنی گرتە ڤیدیۆیەک هەواڵی بڕین و وێران کردنی دارستانەکانی ناوچەی شنۆی رەوانە کردووە. ئەم کردەوەیە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ژینگە بێدەنگ و بێ هەڵوێستن.
هەواڵنێری هانا رایگەیاندووە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەمەی مافی بوونی ژینگەیەکی سەوز و خاوێن و مافی ژیان لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە، بەڵام نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی و چاودێری دڵسۆز و بەدەربەست و بێدەنگی لە ئاست وێڕان کردنی ژینگەی کوردستان، دارستان و جەنگەڵەکانی زاگڕۆسی کردووەتە شوێنێک بۆ معامەلە و گەندەڵی نێوان بەرپرسان و کاولکارانی ژینگەی زاگڕۆس و کوردستان.
