هانا؛ ڕۆژی سێشەممە۷ی پوشپەڕ ۱٤۰۱(۲٨ژوئەنی۲۰۲۲) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئیبراهیم عەزیزی” خەڵکی شنۆ بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە تا تەواو بوونی کۆی پێڕاگەیشتنی دادوەر ئازاد کرا.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە هێزە ئەمنیەکان بە بێ بڕیاری قەزایی ڕۆژی ڕابردوو ئیبراهیم عەزیزی و کوڕەکەی موحسین عەزیزی دەستبەسەر کراون. شایانی باسە موحسین عەزیزی هەروا لە گرتووخانەکانی ئەمنیی دەستبەسەرە. تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گرتنو تۆمەتگەلێ کە خراوەتە پاڵ ئیبراهیم عەزیزی زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.