شنۆ: ئازادکرانی شاۆمەندێکی کورد بە پاوانەی ئەلەکترۆنییەوە 

هانا: رۆژی شەممە ٣ی رەزبەری ١٤٠٠ – (٢٥ سپتەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە پاوانەی ئەلەکترۆنییەوە لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کراوە. ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە “عادڵ سالم فەرد” خەڵکی شنۆ راگەیەندراوە. بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ناوبرا هاوینی ساڵی ١٣٩٧ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حزبە کوردەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و بۆ بەندیخانەی نەغەدەیان گوێستبۆوە و دواتر لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرابۆوە. شایانی باسە ئەم شارۆمەندە تەنیا تا چەند کیلۆمترێک بە دەوری شوێنی نیشتەجێ بوونیدا دەتوانێ هاتوچۆ بکا. 

 

هەروەها لە ماوەی رۆژانی دواییدا شارۆمەندێکی تر دوای تەواو بوونی پشوویەکی کاتی گەڕایەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە. ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "شەهاب مەهینخا" خەڵکی شنۆ راگەیەندراوە. 
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو مانگی جۆزەردانی ١٣٩٧ دەستبەسەر و ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٧ بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتایی هاتنی پڕۆسە لێکۆڵینەوە لە پەڕاوەکەی، ئازاد کرابوو. شەهاب مەهینخا ساڵی ١٣٩٨ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئێران ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و مانگی بەفرانباری ١٣٩٩ بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرابووەوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular