“شەهرام ئەمجەدیان” خەڵکی سنە بە تاوانی هەڵسووڕانی سیاسی بە ٣ ساڵ زیندان مەحکوم کرا.
"شەهرام ئەمجەدیان" رێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٣٩٨ لە سنە بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی ئوپوزیسیۆنی رژیمی ئیسلامی ئێران و هەروەها چالاکی لە تێلێگرامەوە دەستبەسەر کرابوو.
تانە و تاوانی ناوبراو لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە هەڵخڕاندنی بیروڕای گشتی و هەنگاونان دژی ئاسایشـی نەتەوەیی ئێران راگەیەندراوە. شایانی باسە حوکمی زیندانی تەعلیقی بۆ ئەو شارۆمەندە راگەیاندراوە بەڵام دادستان دژایەتی خۆی لە سەر ئەم حوکمەی دادگا دەڕبڕیوە.