شارومەندێکی کوردی دانیشتووی شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییتییەکانی ئەم شارە قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیار دەگواسترێتەوە.
رۆژی ١شەممە رێکەوتی ١٩ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٧ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی لە درێژەی رەشبەگیرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا شارومەندێکی کورد بە ناوی "تەها ئاتەشئەفراز" دانیشتووی "کۆنەخانێ' لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارە دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگواسترێتەوە.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەتییەکانی پیرانشار بە بێ لەبەردەستدابوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەک لەلایەن ناوەندە قەزایی یان دادگاوە "تەها ئاتەشئەفراز"یان قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیار گواستۆتەوە.
شایانی باسە حەولەکانی بنەماڵەی ناوبراو لە مەڕ بەدەستهێنانی هەر جۆرە زانیارییەک لە شوێنی دەستبەسەر بوون و بارودۆخی تەندروستی کوڕەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە و بەرپرسانی پێوەست هیچ وڵامێکیان لەم بارەیەوە پێ نەداون.
تا گەیشتنی ئەم هەوڵە، هۆکاری دەستگیرکردنی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو شارومەندە کوردە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە نادیارە.