شارومەندێکی کورد لە دادگای پێداچوونەوەدا سزای ٥ساڵ و رۆژێک زیندانی بەسەردا سەپا!
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ رۆژی شەممە رێکەوتی ٢ی رەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٠ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی"شاناز سادقی" چالاکی ساسیی کورد لە دادگای پێداچوونەوەدا لە شاری ورمێ بە ٥ ساڵ و ١ رۆژ زیندانی مەحکومکرا.
پێویست بە ئاماژە کردنە "شاناز سادقی" پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلاب بە ١٥ ساڵ زیندانی مەحکوم کرابوو، بەڵام بۆ جاری دووهەم لە لقی دووی دادگای پێداچوونەوە لە شاری ورمێ بە ٥ ساڵ و رۆژێک زیندانی مەحکومکرا.
شایانی باسە ئەو تۆمەتانەی کە لە لایەن دادگاوە خراونەتە پاڵ ناوبراو، ئەندامییەتی لە پارتی ئازادی کوردستان راگەیاندراوە.