بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : کاژێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە “١٢ی سەرماوزی ١٤٠٢” کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “عەباس خۆشمال” کوڕی یوسف و خەڵکی ئاوایی “باژرگەر” سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ ، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە لە کاتی کاردا لە شارستانی سەڵماس گیانی لەدەستداوە .
عەباس خۆشمال تەمەن ٤٠ ساڵ خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بوو .