بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە”٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣” کرێکارێک بە ناوی “حسێن پوورخەلیل” تەمەن ٢٦ ساڵ ، کوڕی عادل و خەڵکی ئاوایی “بەردیان”ی سەر بە سۆمابرادۆستی ورمێ ، لە کاتی کار کردن لە نهۆمی شەشەمی بینایەک لە شاری سەڵماس کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەستداوە .