هانا: رۆژی دووشەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٠ – (٢١ی ژوئەنی ٢٠٢١)، سزای سێدارەی شارۆمەندێکی کورد بەڕێوەچوو.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "حەبیب رەزایی" خەڵکی سەڵماس راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، ناوبراو سێ ساڵ لەوەپێش لە کێشە و تێکهەڵچوونێکدا شارۆمەندێکی کوشتبوو کە لەلایەن دەزگای داد و قەزاییەوە بە قەتڵی بە ئەنقەست مەحکووم کرابوو و سەر ئەنجام رۆژی دووشەممە لە بەندیخانەی سەڵماس سزاکەی بەڕێوەچوو.