بە پێی ئەو راپۆرتانەی هاتوون، دوو شارۆمەندی کوردی خەڵکی سەڵماس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری “خۆی” دەسبەسەر کراون.
ناسنامەی ئەم ٢ شارۆمەندە کوردە "ئیرەج عەلیزادە" و "غوڵام رەزا عەلیزادە" خەڵکی گوندی "ئاجواج" لە ناوچەی سەڵماس راگەیەندراوە.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا ئەوە هاتووە ئەم ٢ برایە لە سێڕێیانی "ئۆیۆغڵوو"ی شاری "خۆی" لەلایەن مەئمورانی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانەوە سەرەڕۆیانە و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەانە کراون.
دەسبەسەر کردنی سەرەڕۆیانە و نادیار بوونی چارەنووسی شارۆمەندان، پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە.