هانا: بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوون، شارۆمەندێکی کورد بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "حەسەن خەییری" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی کرماشان راگەیەندراوە.
خۆپیشاندانەکانی پاییزی ١٣٩٨ بۆ ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری بەڕێچوونی خەڵک و گران کردنی بێنزین لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بە توندی سەرکوت کرا. بە وتەی بەرپرسانی حکومەت ١٥٠٠ خۆپیشاندەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سپا، بەسیج و ئینتزامی و… گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش دەستبەسەر کران. شایانی باسە بەشێک لە بەرپرسانی حکومەت تا ئێستا چەند جار وتوویان ئەم ئامارە راست نییە و ژمارەی کوژراوەکان زۆر لەوە زیاترە.