بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ چالاکوانێکی مەدەنی بە ناوی “موسلم سەعیدپوور” خەڵکی ئاوای تەنگیسەر و دانیشتووی سنە، لەلایەن لقی یەک دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە دادوەری “سەعیدی” لەسەر ئەو تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ڕژێم” بە یەک ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.
ئەو بڕیارەی ڕۆژی شەممە "٢٩ی ئاوریل ٢٠٢٣" دەرچووە، بە ئەم چالاکە مەدەنییە ڕاگەیەندراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی یەکشەممە "١٦ی ئاوریل ٢٠٢٣"، موسلم سەعیدپوور بە هۆی ئامادەکارییەکانی نەورۆزی ١٤٠١، بانگهێشتی لقی یەکی دادگای ئینقلاب لە شاری حەسەن ئابادی شاری سنە کرا.
