هانا: چالاکێکی کرێکاری بە ناویی “عومەر سولەیمانی” خەڵکی بانە لەلایەن لقی ۱۰۱ی دادگای دووی تاوانەکانی شاری بانە بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان و پڕوپاگەندە دژی ڕژێم” سزای ۱۵ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا .
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ دوای ناڕەزایەتی ناوبراو و بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆژانی دەستبەسەرکردنی پێشوو، ئەم حوکمە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردراوە.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠ی مەی ٢٠٢٣، کۆبوونەوەی پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی ئەم چالاکە کرێکارییە لە لقی ١٠١ی دادگای دووی تاوانەکانی بانە بەڕێوەچوو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی ٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٢، عومەر سولەیمانی لەگەڵ چوار چالاکی کرێکاری بانە بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە ١٨ی ژوئێنی۲۰۲۲ی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
