سەوڵاوا: گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی رووداوی شوێنی کارەوە 

هانا: رۆژی دووشەممە ١ی خرمانانی ١٤٠٠ – (٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستدا. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "رەئوف محەممەدی" خەڵکی ئاوایی "هەجمنە" لە ناوچەی سەوڵاوا راگەیەندراوە. شایانی باسە ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە. 

بەگوێرەی راپۆرتەکان، ناوبراو وەک کرێکار لە "سلێمانی" کوردستانی عێڕاق کاری کردووە و رۆژی دووشەممە ١ی خرمانان لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی شوێنی کارەوە گیانی لەدەستداوە. 

بێکاری و هەژاری بارودۆخێکی خوڵقاندووە رۆژ بە دوای رۆژدا دیاردەی کرێکارانی کۆچەر روو لە زیاد بوونە و ەسەرەڕای نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار لە کوردستانی عێڕاق، ئەم کرێکارانە ناچارن بە هەقدەستێکی کەمەوە شان وەبەر کاری سەخت و تاقەت پڕووکێن بدەن. ئاکامی ئەم کارە سەخت و دژوارانە و هەروەها نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار، دەبێتە هۆی خوڵقانی رووداوی دڵتەزێنی لەم چەشنە و سەرەڕای ئەمەش هیچ بیمەیەک ئەم کرێکارانە ناگرێتەوە و لە مافی هەموو بیمەیەک بێبەشن. 

RELATED ARTICLES

Most Popular