شارومەندێکی کورد بەدوای ئەوەیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران قۆڵبەست دەکرێت بۆ شوێنێکی نادیار دەگواسترێتەوە.
رۆژی ٣شەممە رێکەوتی ٥ی رەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی بەرامبەر بە ٢٣ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی شارومەندێکی کورد بە ناوی "بێهزاد ئەدوایی" دانیشتووی ئاوایی سلێنی سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەستگیر کراوە.
تا گەیشتنی ئەم هەواڵە و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی "ئەدوایی" لە چارەنووسی کوڕەکەیان، هیچ زانیارییەک لە شوێنی دەستبەسەربوونی "بێهزاد ئەدوایی" و بارودۆخی تەندروستی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.