هانا: رۆژی شەممە ١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “هیوا عەزیزی” خەڵکی ئاوایی “دێوەزناو” لە ناوچەی سەوڵاوا بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر و رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان کراوە.
ناوبراو رێکەوتی ٢٠ی گەڵاڕێزانی ١٣٩٩ – (١٠ی نوامبری ٢٠٢٠)، دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری حزبە کوردەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران، لەلایەن دادگای "شۆڕش"ی مەریوانەوە ٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.
بەندەکانی ١٩ و ٢٠ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە ئازادی و مافە دێموکراتیکەکانی شارۆمەندان بەم جۆرەی خوارەوە دەڵێ:
بەندی ١٩- هەر تاکێکی کۆمەڵگا مافی ئازادی بیروڕا و دەربڕینی ئازادانەی بیروڕای خۆی هەیە و ئەم مافەش پێویستی بەمەیە هیچ کەس لەبەر ئەوەی بیروبۆچوونێکی هەیە نەترسێ و لە وەدیهێنان و وەرگرتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و بیروبۆچووندا نیگەران نەبێ و ئازادانە و بێ ترس و بێ لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سنووردارەکان دەستی بە هەموو ئامرازێکی گونجاو بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆی و بڵاوکردنەوەی رابگا.
