هانا: دوو شارۆمەندی مەریوان لە ناوچەی سەوڵاوا بە تۆمەتی چالاکی سیاسی لە لایەن دادگای شۆڕشەوە سزای ١٧ مانگ دەسبەسەرییان بە سەردا سەپا.
ناسنامەی ئەم ٢ شارۆمەندە "هیوا عەزیزپوور" و "مێعڕاج موڕتەزایی" خەڵکی ئاوایی "دێوەزناو" سەر بە سەوڵاوا راگەیەندراوە.
مافی ئازادانەی هەڵسووڕانی سیاسی و ئەندامەتی لە حزبە سیاسییەکاندا لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ لە کۆمەڵگادایە کە لە وڵاتی ئێران زۆر بە هاسانی لە لایەن بەڕێوەبەرانی یاسا و حکومەت پێشێل دەکرێ.