سەوڵاوا: رووخاندنی قاوەخانەیەک لەلایەن ناوەندە حکومییەکانەوە 

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردین، قاوەخانەیەک لە سەر جادەی سەوڵاوا – سنە لە نزیک ئاوایی “رەزاو” لەلایەن ئیدارەی رێگاوبان و شارسازییەوە رووخێندراوە. 

رووخاندنی ئەم قاوەخانەیە لە حاڵێکدایە کە چەند کەس لە شارۆمەندانی کورد لەم شوێنە کاریان دەکرد و سەرچاوەیەک بوو بۆ  بەڕیچوون و پەیدا کردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکەیان.  

بەپێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ دابین کردن و رەخساندنی هەلی کار بۆ شارۆمەندان ئەرکی سەر شانی حکومەت و دەسەڵاتدارانی هەر وڵاتێکە و لە کوردستانیش ئەم ئەرکە دەکەوێتە سەر شانی حکومەتی ئیسلامی ئیران کەچی لەباتی ئەوەی هەلی کار بۆ شارۆمەندان بەڕەخسێنی، هەلی کاریان لێ دەستێنێ.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular