هانا: رۆژی شەممە ٩ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٢٩ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە.
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "چیاکۆ کەریمی" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "دگاگا" لە ناوچەی سەوڵاوا راگەیاندووە. بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە گەڕەکی "کمراو" بە بێ دەنگدان و ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لێ کردووە و زگی پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسە ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی "چەمڕان" لە سەوڵاوا کراوە.
