هانا: رۆژی چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٧ی ژولای ٢٠٢١)، خێڕۆڵلا حەقجوویان چالاکی کوردی یارسان دوای ١٠ رۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن ئازاد کرا.
ناوبروا ئەندامی کۆڕی راوێژکاری چالاکی مەدەنی یارسان بووە و لەلایەن دادستانی شاری "سەهنە" لە پارێزگای کرماشان داوا کرابوو و دوای لێپرسینەوە دەستبەسەر کرابوو. بەڵام بە هۆی خۆپاراستنی ناوبراو لە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن و مل نەدان بەو تۆمەتەکانی خرابوونە پاڵی، بۆ بەندیخانەی "دیزڵاوا"ی کرماشان گوازرایەوە.