بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلە بەیانی رۆژی دووشەممە “٢٣ ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣” کرێکارێک بە ناوی “حەمزە محەممەدی” کوڕی سلێمان و خەڵکی ئاوایی “ملحەم” سەر بە شاری سەڵماس ، لە کاتی کاردا تووشی رووداوی کارەبا گرتن بوو و گیانی لەدەستدا
شایانی باسە نەبوونی چاوەدێری بەرپرسان لە سەر شێوەی کار و دۆخی ئەمنی کار ، هەروەها کەمتەر خەمی خاوەن کارەکان هۆکارە سەرەکیەکانی نەبوونی ئەمنییەتی کار لە ئێرانن و ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەیکە ئێران لە بواری ئەمنیەتی کار لە جیهاندا لە پلەی ١٠٢ بێت و ببێتە وڵاتێکی زۆر نائەمن و نەپارێزراو بۆ کرێکاران
سەرەرای ئەو دۆخە بۆ کرێکاران ، یاسای دژە کرێکار و پشتگیری بەرپرسان لە خاوەن کاران بووەتە هۆی ئەوەیکە کرێکاران مافی هیچ جۆرە نارەزایی دەربڕینێکیان سەبارەت بە نەبوونی ئەمنیەتی کار نەبێت
