بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : چەن خولەکێک لەمەوبەر کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “مەجید خەڵخاڵ” خەڵکی سەلاس باوەجانی ، بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بریندار بووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بە هۆی نەبوونی کەرستەی پارێزراو و ئیمەنی لە شوێنی کارەکەی لە قاتی سێهەمی بینایەک لە نزیک مەیدانی موعەلیم کەوتووەتە خوارەوە و بە قورسی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاس باوەجانی گواسراوەتەوە .
