هانا: بە پێی راپۆرتێک کە بۆ رێکخراوەی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، رۆژی شەممە ٤ی گوڵانی ١٤٠٠ – (٢٤ی ئاوریلی ٢٠٢١) شارۆمەندێکی کورد لە ناوچەی “سەلاسی باوەجانی” کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە "عەدنان مەحموودی" کوڕی حاجی مەحموود خەڵکی ئاوایی "کۆزەڕووت" لە ناوچەی سەلاسی باوەجی راگەیەندراوە.
ناوبراو ژەهری خوردووەتەوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. بە پێی ئەم راپۆرتەی بۆمان هاتووە تەرمی ناوبراو لە لای پزیشکی قانوونییە و نەدرابۆوە بە بنەماڵەکەی.
جێگای ئاماژەیە کێشەی ئابووری و هەژاری، نەخۆشی دەروونی، گوشاری فەرهەنگی، گیروگرفتی سیاسی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە باوەکانی خۆکوژین لە کۆمەڵگای ئێران و کوردستان. بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەم بارودۆخەی ئێستا و هەڵاواردن و فەرق و جیاوازییەک کە دەرهەق بە خەڵکی کورد رەچاو دەکرێ، رادەی خۆکوژییەکان لە کوردستان لەچاو بەشەکانی دیکەی ئیران پترە.