سەلاسی باوەجانی: بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی شارۆمەندێکی ژن بە توندی بریندار بووە

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی شارۆمەندێکی ژن کەوتووەتە ناو چاڵاو و بڕبڕەی پشتی شکاوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە ناوی ئەم شارۆمەندە "تەهمینە وەهابی نیا" تەمەن ٢٨ ساڵە و خێزاندار و دایکی منداڵێکە و خەڵکی ئاوایی "ملە ئاوارە"ی میراوا لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو کاتی هەڵکێشانی ئاو لە چاڵاوێک، کەوتووەتەخوار و لە ئاکامدا مۆرەی پشتی شکاوە و دۆخی تەندروستی خراپە. 

شایانی باسە بە هۆی وشکەساڵی و گۆڕانکاری کەش و هەوا بەشێک لە ئاواییەکانی ئەو ناچەیە بێ ئاون و خەڵکی ناوچەکەش چەندین جار بەرپرسانی حکومەتیان لە دۆخی خراپ و نالەباری خۆیان ئاگادار کردووەتەوە. بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی حکومەت بە داواکارییەکانی شارۆمەندان، خەڵک بە ناچار خۆیان چاڵاویان هەڵکەندووە و بە هۆی ستاندارد نەبوونی چاڵاوەکان و هەروەها نەبوونی ئیمکاناتی ئیمەنی، رووداوی دڵتەزێنی لەم چەشنەی لێ کەوتووەتەوە.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular