سەلاسی باوەجانی: بریندار کردن و دەستبەسەرکرانی ٢ شارۆمەند لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە 

هانا: رۆژی شەممە ١٦ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٥ی فێبرواری ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران تەقەیان لە ماشێنی دوو شارۆمەندی کورد کردووە و یەکیان بریندار کردووە و ئەوی دیکەشیان دەستبەسەر کردن. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە "مازیار عەزیزی" و "فەریدوون رەحیمی" خەڵکی ئاوایی "بانی نار" لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی راگەیەندراوە. 

بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە نێوان ئاواییەکانی "شێخ ساڵح" و "بانی نار" بە بێ ئاگادار کردنەوە و دەنگدان و بە هۆی نەزانراو تەقەیان لە ماشێنی ئەم دوو شارۆمەندە کردووە و لە ئاکامدا "مازیار عەزیزی" لاقی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە. هەروەها "فەریدوون رەحیمی" لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراوە و لەگەڵ خۆیان بردووە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular