هانا؛ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی پوشپەڕی ۱٤۰۱(٢٧ی ژوئەنی ۲۰۲۲)شارۆمەندێک بە ناوی “بیلال دیدوەر”کوڕی حەسەن خەڵکی ئاوایی شێخ سلە ی سەلاسی باوەجانی، بە ڕووداوی تەقینەوەی مینە بەجێ ماوەکان لە شەڕی ئێران وعێراق بریندار بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا؛ ناوبراو لە کاتی گەڕانەوە لە بازارچەی سنووری شێخ سلە بە هۆی تەقینەوەی مین، قاچێکی لە دەست دا.
شایانی باسە بۆ چارەسەری پزیشکی، ئەم شارۆمەندە بۆ نەخۆشخانەی سەحرایی سەلاسی باوەجانی گوازراوەتۆ.