سەقز/ گیان لە دەست دانی شارۆمەنێک لە ژێر ئەشکەنجە

هانا: ڕۆژی دوشەممە”۱۰ی ئۆکتۆبری ۲۰۲۲” شارۆمەندێکی ناڕازی دەست بەسەر کراو بە ناوی ” ئیسماعیل دزوار” خەڵکی سەقز، لە ژێر ئازارو ئەشکەنجە لە ئیتلاعاتی سپاەی ئەو شارە گیانی لە دەس داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو ڕۆژی شەممە "٨ی ئۆکتۆبری ۲۰۲۲" لە لایەن هێزە ئەمنیێەکانەوە لە گەڕەکی بەهارستان(حەماڵ ئاوا)ی سەقز دەستبەسەر کراوە و شەوی یەکشەممە"۹ی ئۆکتۆبری۲۰۲۲" هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاە تەرمی ئیسماعیل دزواریان بۆ نەخۆشخانەی شەفا ی ئەو شارە گواستوەتەوە و دوای دانیشتنێکی کورت کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاە و بەرپرسانی نەخۆشخانە بویان، بڕیاریان داوە هۆکاری گیان لە دەست دانی ئیسماعیل دزوار بە ڕوداوی هاتوچۆ ڕاگەیەنن.
ئەمە لە کاتێک دایە کە بە وتەی یەکێ لە شاهیدەکان ئاسەواری شین بونەوە شکاوی لە سەر سنگی ناوبراو دیار بوە.
شایانی باسە تەرمی ئەم شارۆمەندە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە بە بێ ئیزن لە نەخۆشخانەی شەفا ڕفاندوە و بە شەو بە خاکیان سپاردوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular