سەقز: گیانلەدەستدانی گوماناوی شارۆمەندێک

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا؛ شارۆمەندێک بە ناوی “سەید محەممەد حسەینی” کوڕی سەیید هادی و مەلیحە حەسەن نژاد خەڵکی سەقز، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی ئەم سەرچاوە ڕۆژیچوار شەممە"١٩ی ئۆکتۆبر٢٠٢٢" سەید محەممەد حسەینی دوای بەشداری کردن لە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەکان بە کوشتنی حکومەتی مەهسا ئەمینی لە سەقز هیچ هەواڵێکی نەبووە و ڕۆژی پێنجشەممە "٢٠ی ئۆکتۆبر٢٠٢٢" تەرمی ناوبراو لە نێو ئۆتۆمبیلەکەی خۆی لە نزیکی قەوەخ سەر بە سەقز دۆزراوەتۆ و بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە تەرمەکەیان بۆ جەستە هەڵدڕین بردوەتە پزیشکی قانوونی و دوکتۆری هەڵدڕی جەستە بە بنەماڵەی حسەینیان وتووە گیان لە دەست دانی کوڕەکەیەن بە هۆی ژەراوی بوون بوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە لانی سەری و پشتی ملی بەر ئازارو ئەشکەنجە دراوە.
هەروەها  ئەم سەرچاوە ڕایگەیاندوە ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کوردە کردوە کە بە بێ ئاگاداری خەڵک تەرمی کوڕەکەیان بە خاک بسپێرن.

جێی ئاماژەیە بنەماڵەی حسەینی بە زەخت و هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکان بە بێ ئاگاداری خەڵک و بە تەنیا تەرمی کوڕەکەیان بە خاک سپاردوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular