رۆژی یەکشەممە ١٨ی رەزبەری ٢٠٢١ – (١٠ی ئۆکتوبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە شەقامی تێلگراف لە سەقز بە هۆی رووداوی شوێنی کار بریندار بوو و دواتر گیانی لەدەستدا.
ناسنامەی ئەم کرێکارە "ئومید شافعی" و خەڵکی سەقز راگەیەندراوە. ناوبراو لە کاتی کار کردندا و دامزراندنی ئاسانسەر بە هۆی ئەوەی لە بەرزاییەوە بەربۆتەوە بە توندی بریندار بووە و دوای ئەوەی گەیاندوویانەتە ناوەندە دەرمانییەکان بە هۆی کاریگەر بوونی برینەکانی گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە پێشتر رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هەواڵی بریندار بوونی ئەم شارۆمەندەی بڵاوکردبووەوە و بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی گیانی لە دەستدانی ئەم شارۆمەندە رادەگەیەنین.