هانا: رۆژی پێنجشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (١ی ژولای ٢٠٢١)، بە هۆی تەقەینەوەی گاز لە کارخانەیەکی شارۆچکەی پیشەسازی ئاوایی “قاراوا”ی ناوچەی سەقز، شارۆمەندێک گیانی لەدەستدا و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوون، لە کاتی میواندارییەکدا لە کارخانەیەک کە پێشتر پەلاستیکی بەرهەم هێناوە و لە نزێک شارۆچکەی پیشەسازی ئاوایی "قاراوا"ی ناوچەی سەقز هەڵکەوتووە، بە هۆی دەڵاندنی گاز تەقینەوەیەک روویداوە و ئاگر کەوتووەتەوە. لە ئاکامی ئەم رووداوەدا شارۆمەندێک گیانی لەدەستداوە و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو شارۆمەندانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە.
شایانی باسە هێزەکانی فریاکەوتن گەیشتوونێ و ئەو هاووڵاتییە بریندارانەیان بۆ ناوەندە دەرمانی و پزشکییەکان گواستووەتەوە.